پارێزگارى جەلال ئەباد پارێزگاکەى رادەستى تاڵیبان دەکات

ليست هناك تعليقات

پارێزگاى جەلال ئاباد کە ناوەندى پارێزگاى نانگارهارە، لەلایەن پارێزگارەوە رادەستى چەکدارانى تاڵیبانکرا، بەوەش سەرجەم شارە ستراتیژییەکانى ئەفغانستان جگە لە کابول کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵى تاڵیبان.

دواى ئەوەى شەوى رابردوو، چەکدارانى تاڵیبان ھەردوو شاری مەیمەنە و مەزاری شەریف ناوەندی ویلایەتەکانی (فەریاب و بەلخ)یان، کۆنتڕۆڵکرد، بەیانى ئەمڕۆ لەلایەن پارێزگارى جەلال ئاباد پارێزگاکە رادەستى چەکدارانى تاڵیبان کرا کە ژمارەى دانیشتوانەکەى (280) هەزار کەسە.

چەند سەرچاوەیەکى رۆژنامەوانى لە ئەفغانستان وێنەى کاتى رادەستکردنى شارى جەلال ئاباد کە ناوەندى سەرەکى پارێزگاى نانگارهارە، بڵاو کردەوە.

بەوەش چەکدارانى تاڵیبان سەرەجەم شارە ستراتیژییەکانى ئەفغانستانى جگە لە کابوڵى پایتەخت کۆنتڕۆڵکرد، بەتایبەت سەرجەم ئەو رێگایانەى کە دەچنە پاکستان و لاى خۆشیەوە حکومەتى پاکستان سەرجەم دەروازە سنورییەکانى لەگەڵ ئەفغانستان داخست.

دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و شکستھێنانی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان حکومەتی کابوڵ و بزووتنەوەی تاڵیبان، پەلامارەکانی تاڵیبان و پێشڕەوییان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى خاکى ئەفغانستان درێژەى هەیە، بەشێوەیەک لە مانگی حوزەیرانەوە دوای کۆنترۆڵ کردنی دەیان شارۆچکە ئاڕاستەی ھێرشەکان رویکردە ناوەندی پارێزگاکان، بەوەش لەکۆى (34) پارێزگا ئەو وڵاتە، تاڵیبان ناوەندى (24) پارێزگاى کۆنتڕۆڵکردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق