هێزی لاو

ليست هناك تعليقات



عمر فارس



قسەکردن لەسەر هێزی لاو بەتەنها لەڕویی هێزە جەستەییەکەی نیە کە دەتوانێت زۆرێک لە ئاریشەکانی ژینگەکەی خۆی ڕێک بخاتەوەو خۆی بگونجێنێت لەگەڵ هەموو هەلومەرجە نەخوازراوەکانی ژیان کە پێش دێن بۆی ، بەڵکو مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە قسەبکەین لەسەر تیشک خستنەسەر ئەو گۆڕانکارییە ئەقڵانییەی خێراخێرا بەسەر دڵ و هزروبیرکردنەوەی لاودا دێت تا تەمەنێکی هەڵکشاو یاخود تێڕوانینە لەسەر گۆڕانکارییە فسلۆجیەکانی جەستەی لاو کەکاریگەری تەواوی هەیە لەسەر ڕەنگدانەوەی کارەکانی دەرحەق بە کۆمەڵگەکەی و خێزان ،یاخود دەمانەوێت ئەوە شی بکەینەوە کە لاو چۆن بەریەک کەوتنەکانی هەمووکاریگەریەکانی دەسەلمێنێت ، هەربۆیە لام گرنگ بوو لەم ڕوانگانەوە ئەو بۆچون و تێفکرینەی هەیە بیخەینەڕوو

لاو پێوست بەوە ناکات خەریکی ئەوەبین چۆن پێناسەی بکەین یاخود چۆن بیناسین چونکە ئەوە تەنها قسەیەکی وتراوەی سەردێڕییە بۆ قسەکردن ، بەڵکو ئەوەی گرنگە ئەوەیە چۆن هێز بەلاو بدەین بۆئەوەی بیناسین بۆ ئەوەی پێناسەی بکەین چونکە بە بێ تاقیکردنەوەی هێزی لاو هیچ ئەنجامێکمان دەست ناکەوێت بۆ ئەوەی سەرنجی خۆمانی تێدا دەربڕین ، هەربۆیە پێویستە لاولە هێزەمەعریفی و فکرییەکەوە هەڵسەنگێنین نەک لە ڕوی هێزە جەسەدیەکەی ، بەگشتی لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا لاو خولیایی بە هاوسەرگیرییە لەگەڵ ئارەزوەکانی واتە تێکەڵبون و چێژبینین لە حەزەکانی نەک بەتەنها لەڕووی سێکسی وە بەڵکو لەئێستادا ئارەزوە وشکەکان زۆر لەئارەزووە شێدارەکان لەلای لاوان پەرەی سەندوە واتە چۆن ؟ ئەوەی ڕونەو دەبینرێت و دەتوانرێت بخوێنرێتەوە ئەوەیە لاو لەئێستادا ئارەزووەکانی لە کڕینی ئۆتۆمبێل شوێنێک بۆ نیشتەجێبون ئیشێکی وشک بۆ داهات وە سەفەرکردن سوڕانەوە تا بورانەوە

هاوسەرگیری بۆ ماوە وەلەگەڵ چەندین پەرچەکرداری تری وەک نمایشی جل و بەرگەکەی جوانی سەروڕوخساری پاشان داوای بۆ باوەڕبون بەوەی ڕاستەو لەسەربۆچونەکانی سوربون هەروەها بەکارهێنانی زۆر ترین ماف لەبەرامبەر کەمترین ئەرک ، ئەوانەوچەندین شتی تر زیاتر لە دەوری ئارەزووی وشکی لاودا کۆدەبنەوە ئەوەی لەبەرامبەردا دەبێت بەشێداری لاو تێکۆشانی بۆ بکات ئەوەیە کرداری بەهمهێنانە کەلەم ڕوەوە نەک هەر لە قەیرانداین بەڵکو کێشەیەکی جدی سەردەمیە وە ڕون بەدیار دەکەوێت لە ڕووی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی لاوی داهێنەر دوجۆر گرفت دێتە پێش ئەویش ئەمەیە ئەو لاوەی داهێنانێک هەیە پێویستی بە پشتیوانی هەیە بەڵام تا ئێستا هیچ یاسایەک نیە بۆ ئەوەی لاولەداهێنانێک پشتوانی بکرێت ،دووەم ئەوەی بەرهەم هێنانێک دەکات خودی دەبێت واتە تا کۆتایی تەمەنی بەرهەم هێنانەکە موڵکی تاکێک دەبێت و کەسی تر ناتوانێت فێری ببێت یاخود موڵکداری و پشکداری تێدا بکات ، هەڵبەت مەبەستمان لە داهێنان لەڕووی هێزی پیشەیی و هەروەها لە ڕوە فکرییەکەوە کە هەردوکیان لەهێزی لاودا دەبینرێت ، سەرنجێک کە پێویستە بوترێت لەسەرهێزی لاو ئەوەیە کە زۆرجار بەروارد کردنە لەنێوان هێزی جەستەی لاو لەبەرامبەر هێزی جەستەی بیرکردنەوەی لاو

ئایا ڕووی داوە هێزی بیرکردنەوەی لاو بەسەر هێزی جەستەی لاودا سەربکەوێت؟ مەبەست هەیە لەم پرسیارەدا زۆرجاران لەواقیعداو و لەفیلمەکان بینیومانە کە چۆن کۆمەڵێک زۆر بەزەبری هێز توانیویانە زۆر بەربەستتێک بکشکێنن و ئەوەی بیانەوێت بیکەن بەڵام لەبەرامبەرداتەنها بە فکرەی پلانی کەسێک سەرکەوتنەکەیان ئاوەژوو بوەتەوە واتە هێزی پلانی فکر زۆر لەهێزی جەستە کاریگەرترە نمویەکی تر ئەو لاوانەی پەیوەندیانکرد بە گروپە توندڕەوەکانەوە کاریگەرییەکەی چی بوو ؟ دیارە کاریگەری فکر بوو کارێکی دەکردە سەر هزریان کەخۆیان خۆکوژ بکەن بجەنگن واتە هێزی جەستەی خۆیان بکەنە قوربانی هێزەی بیرکدنەوەیان، لێرەدا دەسەلمێت کە هێزی لاو لە بیرکدنەوەو فکردایە نەک لە هێزی جەستەدا ، سەرنج بدە کوڕێکی لاو تاتۆیەک دەکات پرچەکانی سفر دەکات ڕوخساری دەگۆڕێت واتە هێزی جەستەی بۆ قوربانی هێزی فکرو بیرکدنەوەی بەکاردێنێت ، کچێکی لاو هاوسەرگیری دەکات

منداڵی دەبێت هێزی جەستەی خۆی دەسوتێنێت بۆ پەروەردەی منداڵەکەی واتە جەستەی خۆی پیردەکات بۆئەوەی باوەڕی پێی هەیە ، کەواتە ئێمەدەبێت لە هێزی فکرەوە لاو بخوێننینەوە نەک لە هێزی بازودا ، وەدەبێت لە ڕووی هزرەوە لاو گۆش بکەین بۆ نیشتیمان ، بۆ ئەوەی خاوەنی تەمەنێکی درێژبین لە لاو پێویستە بەفیکر لاو پەروەردەبکەین

وەلەڕۆژی جیهانی لاواندا بەرنامەی کار چڕبکرێتەوە لەسەر پەروەردەی هزر و پێگەیاندن بۆ ئەوەی نیشتیمانێک لەسەرماییەی بیری باشمان هەبێت کە ئایندەی کومەڵگەکەمان بونیات دەنێت .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif