لە یەکەم دیداریان لە پاریس، رامۆس داوایەک لە مێسی دەکات

ليست هناك تعليقات

لە یەکەم دیداریان لە پاریس، رامۆس داوایەک لە مێسی دەکات و ماڵەکەی خۆی پێشکەشی لیۆ دەکات.

رۆژی سێشەممە لیۆنێل مێسی دوای ئەوەی وەکو یاریزانی نوێی پاریس سانجێرمان بە میدیاکان ناسێنرا، لە نزیکەوە چاوی بە یاریزانانی یانەی پاریس سانجێرمان کەوت، میدیاکانی فەرەنسا ئاشکرایان کردووە سێرخیۆ رامۆس داوای لە مێسی کردووە تا خانووێک لە پاریس دەکڕێت لە ماڵەکەی ئەو بمێنێتەوە کە دوو رۆژە مێسی لە پاریس لە هۆتێڵ دەمێنێتەوە و هیچ خانووێکی لەو شارە نییە.

میدیاکانی فەرەنسا ئاشکرایان کردووە، لەبەر ئەوەی مێسی تا کۆتایی پشووی هاوینەی پێشبینی نەدەکرد ریزەکانی بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، هیچ ئامادەکارییەکی بۆ جێهێشتنی بارسێلۆنا نەکردبوو، بۆیە لە پاریس هیچ خانووێکی نەکڕیوە و چوونی بۆ پاریس بۆ لیۆ لەناکاو بوو.

وەرزی رابردوو مێسی کاپتنی بارسێلۆنا بوو، رامۆسیش کاپتنی ریال مەدرید بوو، بەڵام لەمەودوا هەردوو یاریزانەکە لە پاریس سانجێرمان یاریی دەکەن و تا ئێستاش دیار نییە کەسیان نیشانەی کاپتنی شازادەکانی پاریس لە قۆڵ دەکەن یان نا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif