(10)شوێنی نهێنی و قەدەغەکراو لە مرۆڤ

ليست هناك تعليقات

لە دورگەیەكی پڕ لەمارەوە بۆ ژێرزەمینێك كە پێكهاتەیەكی نهێنی تێدایە، لەگەڵ چەند شوێنێكی دیكە لە جیهاندا كە سەرجەمیان نهێنین و خەڵكی ناتوانێت سەردانیان بكات.

پەیجی زە لیست ناوی 10 شوێنی نهێنی جیهانی بڵاوكردۆتەوە كە قەدەغەیە خەڵك سەردانیان بكات، بەشێكی ئەو شوێنانە بەڕادەیەك نهێنین كە زانیاری ئەوتۆ لەبارەیانەوە نازانرێت.

1-دورگەی مارەكان: ئیلیا داگ و یەمادا گراندی دورگەیەك لە نزیك كەناراوەكانی بەرازیل، بەنیشتمانی چەندین جۆری دەگمەن و كوشندەی مار دادەنرێت، هەر بۆیە بە دوورگەی مارەكان ناسراوە، بەپێی ئامارەكان لەهەر مەتر چوارگۆشەیەكی زەوییەكەیدا مارێك بۆ پێنج مار بونی هەیە.

2-ئەشكەوتێكی سەرنجڕاكێش: ئەشكەوتی لاسكۆ لە فەرەنسا ساڵی 1940 دۆزراوەتەوە، چەندین تابلۆ و نەخشی تایبەت و بەناوبانگ و سەرنجڕاكێش لەسەر دیوارەكانی كێشراوە، كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی كۆن.

تابلۆ و نەخشەكان لە وێنەی ئەسپ و ئاسك و گیاندارانی دیكە پێكهاتووە، ساڵی 1948 بەڕووی خەڵكیدا كرایەوە، بەڵام دوای 15 ساڵ بۆ هەتا هەتایە داخرا.

3-كۆگای ناوك و تۆوەكان: كۆگای سڤالبارد لە دورگەی سبیتسبێرگین لەوپەڕی باكوری نەرویج، ڕوبەرەكەی 11 هەزار پێ چوارگۆشەیە، زیاتر لە یەك ملیۆن لە نمونەی ناوك و تۆوە جیاوازەكانی تێدایە و وەك كۆگایەك بۆ پاراستنی ڕووەكانی جیهان بەكاردێت، تا لە ئەگەری ڕوودانی هەر كارەساتێكدا ئەو ناوك و تۆوانە بونیان هەبێت.

4- ئەرشیفی نهێنی: ساڵانە ملیۆنان كەس سەردانی وڵاتی ڤاتیكان دەكەن، بەڵام تاكە شوێنێك لە ڕوبەرە بچوكەدا هەیە كەس بۆی نییە بچێت، ئەویش ناوچەی ئەرشیفی نهێنییە كە ساڵی 1612 دامەزراوە و دۆسییە و بەڵگەی كەسێتی سەرجەم پاپاكانی تێدا هەڵگیراوە.

5- تێكەڵەی كۆكاكۆلا: مۆزەخانەی كۆكاكۆلا لەشاری ئەتلەنتای ئەمریكا ژێرزەمینێكی هەیە كە بە ملیۆنان دۆلاری تێدا هەڵگیراوە، دەوترێت ئەوەش بۆ پاراستنی تێكەڵە نهێنییەكەی ئەو خواردنەوەیەیە، گەشتیاران دەتوانن لەدەرەوەی شوێنەكە ببینن، بەڵام چونكە ژوورەوە تەنها بۆ بەڕێوبەرە باڵاكانی كۆمپانیاكەیە.

6- دوورگەی نوێ: لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوودا تەقینەوەیەكی بوركانی لەناو دەریادا بووە هۆی دروستكردنی دوورگەیەكی نوێ لە ئایسلەندا و ناونرا سورتسی، زاناكان بڕیاریاندا سودی لێوەربگرن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە كە سیستمی ژینگەی چۆن گەشە دەكات ئەگەر دەستی مرۆڤی بەرنەكەوێت، بۆیە ئەو شوێنە هیچ كەسێك بۆی نییە سەردانی بكات.

7- چیرنۆبڵ: دوای داڕمانی وێستگەی چێرنۆبڵی ئەتۆمی لە ساڵی 1986 لە ئۆكرانیا، ناوچەیەكی قەدەغە بە تیرەی 30 كیلۆمەتر لە چواردەوری شوێنەكەدا دروستكرا، تائێستا ژیان لەوێ پێچەوانەی یاساكانە تەنها دەتوانیت بۆ ڕۆژێك بە سەردان بچیت و دەشبێت ڕێبەرێكت لەگەڵدابێت.

8- ناوچەی 51: لە ئەمریكا ناوچەیەك هەیە بەناوی 51 لە خەڵكی گشتی قەدەغەیە، حكومەتی ئەمریكاش تا ساڵی 2013 ڕەتیدەكردەوە شوێنێكی وای هەبێت، بەڵام دواتر وتی شوێنی تاقیكردنەوەی فڕۆكەیە و دەكەوێتە بیابانی نیڤادا، دەوترێت لەو شوێنە نهێنی سەربازی زۆر مەترسیدار هەیە.

9- ژووری 39: شوێنێكە لە كۆریای باكور، دەوترێت حەبی ڤیاگرای تێدا كە لە بازاڕی ڕەشدا بازرگانی پێوە دەكرێت.

10- دورگەی نەخۆشییەكان: شاری نیویۆرك دورگەیەكی قەدەغەی هەیە كە بە نۆرس براندز ناسراوە و دەكەوێتە سەر ڕوباری ڕۆژهەڵات، ئەوێ بۆتە شوێنێك بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی گواستراوەیان هەیە، جگە لەوە دورگەكە شوێنێكە بۆ پاراستنی باڵندەكان چونكە دەستی خەڵكی پێناگات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif