مۆتۆرۆلا مۆبایلێكی تریشی به‌ سیستمی 5G خسته‌ بازاڕه‌وه‌

ليست هناك تعليقات

كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا له‌ پێشانگه‌ تایبه‌تییه‌كانیدا، نوێترین مۆبایلی نمایش كرد كه‌ وه‌ك خۆی له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ، یه‌كێكه‌ له‌ باشترینه‌كان، چونكه‌ له‌ڕووی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌ گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه‌، له‌ سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه‌ نوێترین سیستمی ئینته‌رنێتی 5G بۆ دانراوه‌، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ ببێته‌ جێی سه‌رنجی كڕیاران.

ماڵپه‌ڕی "gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی مۆتۆرۆلا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای مۆتۆڕۆلای ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند، به‌هێزترین به‌رهه‌میان له‌ جۆریی"Moto G50 5G" دروست كرد كه‌ كۆمپانیاكه‌ داهێنان ده‌كات له‌ڕووی جوانی دیزاین و هێزی پرۆسێسه‌ر و كامێراكه‌ و سیستمی ئینته‌رنێته‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌یان یه‌كێك له‌ به‌هێزترین سیستمی پرۆسێسه‌ری بۆ داده‌نرێت كه‌ به‌ سناپ دراگۆنی 765 كار ده‌كات و ڕامیشی چوار گێگابیته‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووی شاشه‌وه‌ زۆر گه‌وره‌ دروست كراوه‌ كه‌ 6.50 ئینجه‌ و روونییه‌كه‌یشی 720 به‌ 1600 پیكسڵه‌.

جگه‌ له‌وه‌یش پاترییه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره‌، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی زۆر ناوازه‌ی بۆ داناوه‌ كه‌ كامێرا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی 48 مێگاپێكسڵه‌ و سێڵفییه‌كه‌یشی 25 مێگاپێكسڵه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش نوێترین سیستمی ئینته‌رنێتی 5G بۆ دانراوه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ببێته‌ هۆی فرۆشێكی زۆر له‌ بازاڕه‌كانی دنیا.

"مۆتۆڕۆلا" كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌، سه‌ره‌تا له‌ بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره‌ بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه‌ له‌ ساڵی 1930 بۆ 1940 كه‌ خۆی كۆمپانیاكه‌ له‌ 25ی تشرینی دووه‌می 1928، له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه‌ ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه‌ دامه‌زراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق