ليست هناك تعليقات

له‌ هیندستان په‌تایه‌كی كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ڕاده‌ى كوشتنى مرۆڤ.

په‌تاكه‌ به‌ چه‌ندین ناو ناسراوه‌، له‌وانه‌ ده‌نگ و ده‌نك، به‌گوێره‌ی میدیاكانى هیندستان، له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ و به‌ دیاریكراویش له‌ ناوچه‌ی فه‌یروز ئاباد بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ویلایه‌تی ئه‌وتار بڕیاریان داوه‌ خوێندن له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ڕابگیرێت.

ڕۆژنامه‌ى “تایمز ئەڤ ئیندیا” بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تایه‌وه‌ ده‌یان كه‌س مردوون كه‌ زیاتر له‌ 30یان منداڵن.

ئه‌م په‌تایه‌ له‌سه‌ره‌تادا پێستی توشبوو دووچارى هه‌ستیارى ده‌كات و دواتر به‌ جه‌سته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و گه‌رمیی له‌ش به‌رزده‌كاته‌وه‌ و له‌پڕ ڕێژه‌ی خوێنی توشبووه‌كه‌ داده‌به‌زێت، به‌وه‌ش كه‌سه‌كه‌ تووشی وشكبوونه‌وه‌ ده‌كات و له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌گاته‌ ڕاده‌ى تێكشكاندنى ئێسكه‌كانى.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق