ریال مه‌درید یاریزانێكی تری له‌ شوێنی ئیمباپێ گواسته‌وه‌

ليست هناك تعليقات

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ ئاشكرای كرد، یانه‌ی ریال مه‌درید یاریزانێكی هێڵی ناوه‌ڕاستی له‌ شوێنی ئیمباپێ برده‌ ریزه‌كانییه‌وه‌.

تۆڕی سكای سپۆرتسی ئیتالیا ئه‌مڕۆ 31ی ئاب ئاشكرای كرد، ریال مه‌درید یاریزانی یانه‌ی رێنی فڕه‌نسی "ئیدواردۆ كاماڤینگا"ی برده‌ ریزه‌كانییه‌وه‌.

هه‌رله‌م باره‌یه‌وه‌ فابریزۆ رۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕی گواستنه‌وه‌ له‌ توویته‌ر نووسیویه‌تی "ئیدواردۆ كاماڤینگا ده‌چێته‌ ریال مه‌درید، شه‌وی رابردوو یانه‌ی رێن ده‌سته‌واره‌ی ریال مه‌دریدی قبوڵ كرد، كه‌ 31 ملیۆن یۆرۆیه‌ له‌گه‌ڵ بڕێك پاره‌ وه‌ك پاداشت".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كاماڤینگا شه‌وی رابردوو پشكنینی پزیشكی كردووه‌ و ئه‌مڕۆ واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات".

كاماڤینگا له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات و ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌، له‌ لایه‌ن یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سانجێرمانه‌وه‌ ده‌سته‌واره‌ی پێشكه‌ش كرابوو، به‌ڵام ئه‌و ریال مه‌دریدی هه‌ڵبژارد.

كاماڤینگا ده‌بێته‌ دووه‌م گرێبه‌ستی ریال مه‌درید له‌م هاوینه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای بازاڕی گواستنه‌وه‌ داڤید ئالابای له‌ ده‌سته‌واره‌یه‌كی ئازاددا گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق