ترینکاو (OUT)..بەرشلۆنە دەستبەرداربوونی بە دوو یاریزان بەخشیوە

ليست هناك تعليقات

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی پاکتاوی یاریزانە بێسوودەکانی دەستپێکردووە، لە دوایین جوڵەشیاندا دەستبەرداربوونی یاساییان بە دوو یاریزانی پێکهاتەی ڕۆناڵد کومان بەخشیوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بەهۆی بەدەستنەگەیشتنی هیچ بۆندێک لە یانە کڕیارەکانەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریداوە دەستبەرداربوونی یاسایی بەهەریەک لە ساموێل ئومتیتی و میرالیم پیانیچ بدات.

ئیدارەی لاپۆرتا بەهۆی کەڵەکەبوونی موچەی یاریزانان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی موچە پێشەكەشکراوەکان دووچاری ئاستەنگی دارایی هاتووە، تەنانەت بابەتەکە بووەتە ڕێگر لەبەردەم نوێکردنەوەی بۆندی لیۆ مێسی و تەرخانکردنی موچەی پێویست بۆ یاریزانە داواکراوەکان.

بەپێی سەرچاوەکە، پیانیچ و ئومتیتی زیاتر لە 16 ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنن، لە حاڵەتی فرۆشتنیاندا تێکڕای بەکارخستنی دارایی کەمدەکات.

بەرشلۆنە هەفتەیەک زیاترە پڕۆسەی پاکتاوکردنی یاریزانە بێسوودەکانی دەستپێکردووە، لە دوایین جوڵەیاندا فرانچیسکۆ ترینکاوی پۆرتوگالییان بە خواستن ئاڕاستەی یانەی وڵڤەرهامپتنی ئینگلیزی کرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif