ترەمپ دووەم کۆبوونەوەی جەماوەری دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامدا

ليست هناك تعليقات


کەمپینی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە فلۆریدا، گردبوونەوەیەکی ئەنجام دا لە گردبوونەوەکەدا کە هەزاران لایەنگری ترامپ لەژێر باراندا کۆبونەوە کارنامەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەو تۆمەتانە بوو کە لە بەرامبەر بە کۆمپانیەکەی کرابوو ترەمپ وتی:”ئەوان هەموو توانای حکومەت لەسەر من و خێزانەکەم و ستافە نایابەکەم بەکاردەهێنن”

بە گوێرەی هەواڵی گاردیان، دۆناڵد ترامپ کە لە دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردنەوە دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە، لە شاری فلۆریدا ڕووی لە لایەنگرانی کردوو وتارێکی پێشکەش کردن.

کارنامەی ترامپ لە گردبوونەوەکەی فلۆریدا، داوایەکی یاسایی بوو لەسەر 15 تۆمەتی جیای وەک ساختەکردنی تۆماری بازرگانی و تەزویر و ساختەکاری باج ترامپ دیموکراتەکانی بە گەندەڵی و چەککردنی یاسا تۆمەتبارکرد ترامپ وتی:”ئەو دادگایەی لە نیویۆرک دەیکەن هاوشێوەی ئەو شتەیە کە لە وڵاتانی جیهانی سێیەم دا دەیبینن.

ترامپ بانگەشەی ئەوەی کرد، کە داواکاری گشتی نیویۆرک دوای قەیرانی ئابووری 2007-2008 نەچووە بە دوای هیچ کەسی کۆمپانیایەکانی وەک، هیلاری کلینتۆن و کوڕی جۆ بایدن، هەنتەر بایدن، هەر چەند خراپ بن، دیموکراتەکان بە تەنیا جێدەهێڵن هەموو دەسەلاتێکی حکومەت لەدژی من و خێزانەکەم و کارمەندە جوانەکانم بەکاردەهێنن بۆ تۆ سەختتر شەڕ دەکەم، ئەوان بە دوامەوە دێن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق