نێچیرڤان بارزانى فەرمانى دامەزراندنى سێ پۆستى دادوەرى واژۆ دەکات

ليست هناك تعليقات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/7/4  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ سێ پۆستى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان واژۆ کرد کە بریتیبوون لە دادوەر مەسعوود خدر مەحموود بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر. دادوەر غازى خەلیل تایە بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر.

پاشان لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ دادوەر سوێندى یاسایییان لەبەردەم  سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد و نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق