فێستیڤاڵی‌ هه‌ولێری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ شانۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ليست هناك تعليقات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هونه‌ری‌ شانۆی‌ هه‌ولێر، سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كارییه‌ بۆ سازدانی‌ حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی‌ هه‌ولێری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ شانۆ، بڕیاره‌ له‌ 17 تا 21ی‌ مانگی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ بچێ.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری‌ حوزه‌یران، هیوا سوعاد به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هونه‌ر و شانۆی‌ هه‌ولێر، بۆ "وشه‌" گوتی‌، ئه‌مساڵ بڕیار دراوه‌ كه‌ فێستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێ‌ كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوو به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ ساز نه‌كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هونه‌ر و شانۆی‌ هه‌ولێر، مه‌رجه‌كانی‌ به‌شداری‌ له‌و فێستیڤاڵه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

١- هیچ به‌رهه‌مێك نابێت له‌ 40 خوله‌ك كه‌متر بێت و له‌120 خوله‌ك زیاتر بێت.
٢-ژماره‌ی به‌شداران له‌ 10 كه‌س زیاتر نه‌بێت.
٣-هاتوچۆی ناو هه‌ولێر و نوستن و خواردن له‌ ئه‌ستۆی فێستیڤاڵه‌.
٤- گواستنه‌وه‌ و هێنانی دیكۆر له‌ ئه‌ستۆی گرووپه‌كانه‌.
٥- شانۆگه‌رییه‌كان ده‌بێ به‌رهه‌می ساڵانی 2020 و 2021 بن.
٦- دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كان كه‌ مه‌رجه‌ به‌نووسراوی فه‌رمی بێت، یه‌كی‌ ئه‌یلوولی‌ ئه‌مساڵه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق