یه‌ك دۆزی ڤاكسینی BioNTech بۆ ئه‌وانه‌ به‌كارده‌هێندرێت كه‌ كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه‌

ليست هناك تعليقات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا رایگه‌یاند کە له‌سه‌ر راسپارده‌ی ده‌سته‌ی زانستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی له‌بری به‌كارهێنانی دوو دۆز، یه‌ك دۆزی ڤاكسینی BioNTech بۆ ئه‌وانه‌ به‌كارده‌هێندرێت كه‌ كۆرۆنا یان تێپه‌ڕاندووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تورکیا له‌ ڕێگای خزمه‌تگوزاری كورته‌نامه‌وه‌، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاتی وه‌رگرتنی دۆزی دووه‌می ڤاكسینی BioNTech بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه‌، بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ كورته‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌ "به‌پێی بڕیاری ده‌سته‌ی زانستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، به‌كارهێنانی یه‌ك دۆز ڤاكسینیBioNTech به‌سه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه‌، بۆیه‌ بڕیار درا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاتی وه‌رگرتنی دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق