كۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیركردنی تیمێکی سیخوڕیی مۆساد رادەگەیەنێت

ليست هناك تعليقات

بەڕێوبەری گشتیی دژە سیخوڕیی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، توانیویانە تیمێکی سیخوڕی مۆساد دەستگیربکەن کە ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیان پێبوە و ئامانجیان بوە کاری تێکدەری لە ئێراندا ئەنجامبدەن.

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەری گشتیی دژەسیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعاتی رایگەیاندوە: "دوای ئەوەی لە سنورەکانی ئەو وڵاتەوە چالاکییەکانی تیمێکی گوماناویان کۆنتڕۆڵکردوە، ئاشکرابوە ئەو تیمە، تیمێکی سیخوڕییە و لە لایەن مۆسادی ئیسرائیلەوە نێردراوەتە نێو سنوری ڕۆژئاوای ئێران کە چەک و تەقەمەنیان پێبوە".

ئاژانس ئەوەشی بڵاوكردەوە: ئەو تیمەی مۆساد پلانی داڕشتوە کە کاری تیرۆر و ئاژەوەگێڕی لە چەند ناوچەیەکی وڵاتدا ئەنجامبدات، بەڵام بە دەستپێشخەری هێزە ئەمنییەکان لەکاتی خۆیدا توانراوە ئەو گروپە دەستگیربکرێت و رێگری لە کاری تیرۆرستی بکرێت کە بەسەرپەرشتی مۆساد پلانی بۆ دانراوە.

هاوكات بەپێی ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران وەزارەتی ئیتلاعات، هەمو ئەندامانی ئەو تیمە دەست بەسەرکراون و تەواوی ئەو چەک و تەقەمەنیەی هێناویانەتە وڵاتەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە کە ئامانجیان بوە لە کاتی دروستبونی ناڕەزایەتی لە ئێراندا بەکاریبهێنن، کە پێکهاتون لە دەمانچە و نارنجۆک و کڵاشینکۆف.

ئەمەش لەکاتێکدایە چەند هەفتەیەکە دوای ئەوەی لە پارێزگای خوزستانی ئێران بەهۆی کەمئاوی و بێ کارەبایی خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکردوە دوێنێ دوشەممەش بەشێک لە دانیشتوانی تاران رژانە سەر شەقام و ناڕەزاییان بەهۆی کەمی ئاو و کارەبا دەربڕی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif