سعوودیە مەرجى وەرگرتنى ڤاكسینى بۆ عەمرەكاران داناوە

ليست هناك تعليقات


ئەوە راگەیەندرا کە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە بە مەرجێک بۆ ئەنجامدانی گەشتی عەمرە کە لە دوای کۆتایی ھاتنی وەرزی حەج دەست پێ دەکات.

بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعوودیە، ھاشم سەعید لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی وڵاتەکەی، ئەوەی راگەیاند کە گەشتەکانی عەمرە لە دەرەوەی وڵاتەوە لە رێککەوتی 10ی ئاب (سەرەتای مانگی موحەڕەم)وە دەست پێ دەکات.

هاشم سەعید ئاماژەی بەوەش کرد کە وەرزی عەمرە دەستی پێ کردووە و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێت و ئەو عەمرەکارانەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن، مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینیان بۆ دانراوە.

بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعوودیە ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە پێشتر ئەم مەرجەیان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بۆ سەردانیکردنی مزگەوتی پیرۆز لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە داناوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەو ڤاکسینەى كە وەرگیراوە لەلایەن عەمرەکارانەوە، ھەمان ئەو ڤاکسینە بێت کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعوودیەوە پەسەندکراوە.

ھاشم سەعید ئەوەشی خستەڕوو کە رۆژانە 20 ھەزار عەمرەکار قبوڵدەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif