ڤیدیۆ.. گەردەلولێکی بەهێز شارێک هەڵدەلوشێت

ليست هناك تعليقات


گەردەلولێکی بەهێز سەرتاپای شارێکی چین سیخناخ دەکات لە خۆڵ و وەک بڵێیت شارەکە هەڵدەلوشێت، بەو هۆیەوە تاکو کۆتاییهاتنی گەردەلولەکە بۆ چەند خولەکێک ژیان لەو شارە دەوەستێنێت.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی چین، ئەو گەردەلولە خۆڵینە ڕوی لە شاری (دونهوانگ) کردوە کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبیندرێت خۆڵبارینەکە لەگەڵ هەورە گەڕۆکەکان سەرتاپای شارەکە دادەپۆشێت.

ئەو زریانەی بوە هۆی خۆڵبارینێکی زۆر لەسەر شاری (دونهوانگ) زیاتر لە 100 مەتر بەرزییەکەی بوە، بەو هۆیەوە پۆلیسی ناوچەکە ناچار بوە کە وەستاندنی جوڵە و هاتوچۆ لە سەرتاپای شارەکەدا قەدەغە بکات، جگەلەوەی خاڵە سنورییەکان داخراون و داوا لە سەرجەم ئەو شۆفێرانە کراوە کە لە ڕێگا خێراکان بون ئۆتۆمبێلەکانیان لە کەناری شەقامەکە ڕابگرن و چاوەڕوانی تەواوبونی زریانەکە بکەن، ئەوکات دەست بە جوڵەبکەنەوە.

دروستبونی ئەو زریانە خۆڵینە زیاتر بەهۆی بیابانێکی گەورەیە کە دەکەوێتە باشوری ئەو شارە، لە هەمانکاتدا شاری (دونهوانگ) بە نیشتمانی ئەشکەوتەکان ناسراوە کە بەناوبانگترین ئەشکەوتی لێیە بەناوی (مۆگاو)، کە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە وەک یەکێک لە شوێنە دێرینەکانی جیهان دانی پێدانراوە.

ئەو بیابانە وایکردوە ناوبانگی کەشوهەوای (دونهوانگ) وەک خراپترین ناوزەد بکرێت و بەردەوام ڕوبەڕوی گەردەلول و زریانی لەو جۆرە ببێتەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبیندرێت باڵەخانە و بینا بەرزەکان لەژێر هەورە گەڕۆکە خۆڵینەکاندا نوقوم بون، بەو هۆیەوە ماوەی بینین بۆ حەوت مەتر کەم بوەتەوە.

دوای کۆتاییهاتنی گەردەلولەکە زۆرێک لە خەڵکی ئەو شارە بەسەرسوڕمانەوە باسیان لەو گەردەلولە بەهێزە خۆڵینە کردوە، بەجۆرێک بۆ زۆرێکیان مایەی ترس و تۆقین بوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif