یوڤینتۆس لەراگەیاندنی بۆندێكی بەرازیلی نزیكدەبێتەوە

ليست هناك تعليقات

یانەی یوڤینتۆس هەوڵەكانی خۆی چركردۆتەوە بۆ راگەیاندنی بۆندی یاریزانێكی لاوی بەرازیلی.

كەنالی سپۆرت ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە , یانەی یوڤینتۆس گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ كایو جۆرجی هێرشبەری یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

سەرچاوەكە دەڵێت , بۆندی كایو لەگەڵ یانەی سانتۆس لە كانوونی یەكەمی داهاتوو كۆتایی پێدێت ، یاریزانەكەش دەتوانێت بە بری (3) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەیانەی خانمە پیرەكە بكات.

كەناڵە ئیتاڵییەكە دەڵێت , تاكە هۆكار رێگری لە یانەی یوڤینتۆس بكات بۆندی كایۆ رابگەینێت هاتنە پێشی یانەی میلانە بۆ ئەوەی یاریزانەكە بگوازێتەوە سانسیرۆ كە ئەمە لەوانەیە نرخی یاریزانەكە بەرزتربكاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif