تەندروستی ئەمەریکا: زۆرینەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن ئەوانەن کە ڤاکسینیان بەکارنەهێناوە

ليست هناك تعليقات


لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبونەوە، ژمارەی توشبووان و قوربانیان لە هەڵكشاندایە، بەڵام ئەوەیە جیاوازە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە، چونکە ئەو کەسانەی گیانلەدەستدەدەن 99% لە چینێكی دیاریكراون.

بەرپرسانی تەندروستی گشتی لە ئەمریكا ئاشكرایدەكەن، زۆرینەی ئەوانەی بەهۆی توشبونیان بە كۆرۆنا دەبرێنە نەخۆشخانەكان، هەروەها 99% ئەوانەش كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەست دەدەن، لەو كەسانەن كە خۆیان نەكوتیوە و هیچ جۆرە ڤاكسینێكیان وەرنەگرتووە.

ماڵپەڕی سی نێت لەزاری ڕۆشێڵ والینسكی بەڕێوبەری ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی و خۆپارێزی ئاشكرای كردووە، 97% ئەوانەی دوای توشبونیان لە كۆرۆنا، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیانەوە دەبرێنە نەخۆشخانە، لەوانەن كە خۆیان نەكوتیوە.

ئەو پسپۆڕە بە ئاشكرا دەڵێت "نەخۆشییەكە بۆتە هی ئەو كەسانەی خۆیان ناوتن".

پێشتر ئەنتۆنی فاوچی گەورە ڕاوێژكاری پزیشكانی سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد، 99.2% ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دەمرن، لەوانەن كە خۆیان ناكوتن و وڤاكسین وەرناگرن.

بەپێی ئامارێكیش لە ویلایەتی تەكساس كە لە 8 هەشتی مانگی شوباتەوە وەرگیراوە، 99.5% ئەوانەی لەو كاتەوە گیانیان لەدەستداوە ئەوانەبوون كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

سەبارەت بەو كەسانەی دوای خۆكوتان توشی ڤایرۆسەكە دەبن پسپۆڕەكان دەڵێن، وەرگرتنی ڤاكسین چارەسەرێكی جادوی نییە، بەڵام ئەوانەی دوای كوتان توش دەبن پارێزراوترن، 97% پێویستیان بە نەخۆشخانە نییە و دۆخی تەندروستیان جێگیرە، هەروەها ئەگەری مردنیان زۆر كەمە.

دكتۆر فاوچی لەوبارەیەوە باسی لەوەكردووە، سەركەوتنی ڤاكسینەكە پەیوەندی بە ڕادەی خۆپارێزییەوە هەیە لە ڤایرۆسەكە، واتە دوای كوتانیش دەبێت خۆپارێزی بەردەوام بێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif