لەبارەی شەپۆلێكی نوێی کۆرۆنا ته‌ندروستی ئێران هۆشداری ده‌دات

ليست هناك تعليقات

لەبارەی سەرهەڵدانی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا له‌ ئێران، وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: باشترین رێگا بۆ رێگرتن لەشەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا، کەرەنتینەکردنی چڕ و دورکەوتنەوەیە لەقەرەباڵغی.

عەلی رەزا رەئیسی وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند: تەنها رێگا بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا راگەیاندنی کەرەنتینەی تەواوە بۆماوەیەکی دیاریکراو.

وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش نیگەرانی خۆی دەربڕیووه‌ بەرامبەر ئەوەی رێژەیەکی کەم لەهاوڵاتیان پابەند دەبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا و رایگه‌یاندووه‌، ئەوە تاكه‌ هۆکاری سەرەکییه‌ بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون و مردن به‌م ڤایرۆسه‌.

به‌ پێی دوایین ئاماری ته‌ندروستی ئێران، 19 هەزار و 846 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا لەئێران تۆمارکراوەو، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان لەم وڵاتە گەیشتە سێ ملیۆن و 871 هەزار و هەشت حاڵەت، هەروەها 286 کەسی دیکە بەکۆرۆنا مردن و، ژمارەی مردوانی ئەو وڵاتە بۆ 90 هەزار و 630 حاڵەت بەرزبۆته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif