خزمەتگوزارییەكی نوێ لە وەتس ئەپەوە، بەكارهێنەران ساڵانێكە چاوەڕێ بوون

ليست هناك تعليقات


ئەپلیكەیشنی وەتس ئەپ بەردەوامە لە نوێبونەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە بەكارهێنەرانی، نوێترین دیاریشی بۆ بەكارهێنەرانی، خزمەتگوزارییەكی تایبەتە كە هەوادارانی ساڵانێكە چاوەڕێی بوون.

بەپێی زانیارییەكان لە ماوەی داهاتوودا بەكارهێنەرانی وەتس ئەپ دەتوانن، سود لە تایبەتمەندی خزمەتگوزارییەك وەربگرن كە هەژمارەكەیان دەبەستێتەوە بە پێنج ئامێری جیاوازەوە لە یەك كاتدا، بەڵام هێشتا كاری تێدا دەكرێت و لەژێر تاقیكردنەوەدایە.

لایەنی باشی خزمەتگوزارییەكە ئەوەیە، كاتێك كەسێك هەژمارێك دادەنێت دەتوانێت لە پێنج ئامێری دیكەوە دەستی بگات لە زانیارییەكانی، بێ ئەوەی پێویستی بە مۆبایلە زیرەكەكەی بێت كە هەژمارەكەی لەسەر داناوە، هەروەها پێویستی بە هێڵی ئینتەرنێتیش نابێت، بەو مەرجەی مۆبایلەكە بە ئینتەرنێتەوە پەیوەست بێت.

بڕیارە كۆپی ئەزمونی خزمەتگوزارییەكە لە ئەپدەیتی ژمارە (2.21.14.1) وەتس ئەپدا بۆ سیستمی ئەندرۆید بەردەست بێت، دواتر بۆ ئامێرەكانی دیكەش دادەنرێت.

گەیشتن بە زانیارییەكانیش لە ئامێرەكانی دیكەدا لەڕێی كۆمەڵێك كۆدی تایبەتەوە دەبێت كە وەتس ئەپ دایدەنێت.

لەلایەكی دیكەوە خزمەتگوزاری چاككردنی نامەی دەنگی وەتس ئەپ لە سیستمی ئەندرۆیدا كۆمەڵێك كێشەی تێدایە بەتایبەت بەهۆی هەبونی شەپۆلی دەنگی، ئەوەش وایكردووە ڕوبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆری بەكارهێنەران بێتەوە.

بەرپرسانی ئەپەكە وەك ڕێكارێكی كاتی بڕیاریانداوە خزمەتگوزارییەكە ڕابگرن، ئەوەش بەهۆی زۆری ئەو ڕەخانانەی لێیان دەگیرێت، دوای چارەسەركردنیش خزمەتگوزارییەكە بەردەست دەبێت.

خزمەتگوزاری چاككردنی نامەی دەنگی لە ئەپدەیتی ژمارە (2.21.13.17) بۆ سیستمی ئەندرۆید بەردەست بوو، بەڵام تائێستا بۆ بەكارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس كارا نەكراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif