وەزارەتی ئەوقاف لەسەر زیادەڕۆیی بۆسەر موڵکەکانی‌ نوسراوێکی‌ ئاڕاستەی‌ داواکاری‌ گشتی‌ کرد

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم لە بارەی ئەو موڵکەکانەیەوە کە زیادەڕۆییان کراوەتەسەر نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی کرد و داوای کۆتایهێنان بەو زیادەڕۆییانە یان دەستبەرداربوونی موڵکەکان دەکات.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کرد لە رێگەی دادگاکانی کوردستانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە موڵکی وەقفیان داگیرکردوە یان زێدەڕۆییان کردوەتەسەر.

وەزارەتی ئەوقاف، یەکێک لەو وەزارەتانەی‌ کە خاوەنی رووبەرێکی‌ زۆری‌ زەوی‌ کشتوکاڵی‌ و پێنج هەزار موڵکی بازرگانییە، ساڵانە لە رێگەی ئەو موڵکانەوە زیاتر لە سێ ملیار دینار داهاتی دەستدەکەوێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif