بەڕەسمی سه‌رۆكى ده‌زگاى زانیارى و به‌رپرسى دژه تیرۆر دەستبەکاربوون
ئەمڕۆ جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی ئە‌منی لە شاری سلێمانی كرد و ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند.
نوسینگەى راگەیاندنى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بافڵ تاڵەبانی، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له بارەگای دژەتیرۆر به‌رپرسى دژه تیرۆر ده‌ستبه‌كاربوو، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه قوباد تاڵەبانی سە‌رپە‌رشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی کرد و ئە‌ژی ئە‌مینی وەک سەرۆکی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند.
لەكۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە لایە‌نە ئە‌منییە‌كان كرد كە ئە‌ركی ئە‌وانە بەر‌دە‌وام بن لە پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە ھە‌یە پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێ بدە‌ن.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، قوباد تاڵەبانى ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە ئە‌و لایە‌نە ئە‌منییانە نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە كاروباری سیاسی بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاوڵاتییان بدە‌ن لە سە‌قامگیری ئارامی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەكۆبوونەوەكەدا، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌رێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و بە‌رپرسی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی کۆبونەوەکە بوون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق