گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دۆخی سلێمانی و گۆڕانکارییەکانی یەکێتی دەڵێت، "ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت."
 لە راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، "رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ و نیگەرانی هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی."
پارتی هیوادارە یەکێتی بەشێوەیەک چارەسەری کێشەکە بکات کە "نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە."
 دەقی راگەیێندراوی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:
 سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
 ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە.
 مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق