د.سەباح هەورامی؛ جەنگاوەری ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

ليست هناك تعليقات



کورد پلات 
-
کاتێک زانی کۆمەڵگەکەی دووچاری پەتایەکی ترسناک بووەتەوە، خۆی پێ نەگیرا و لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک، هاوڕیکانی دەڵێن تا هەست بە مەترسی گەورە نەکات، دەرناکەوێت و قسە ناکات، ئەو لەلایەن هاوڵاتیانی کوردستانەوە نازناوی جەنگاوەری دژی کۆرۆنای پێ بەخشراوە.

ساڵانێک بوو دکتۆر سەباح نەسرەدین، ناسراو بە سەباح هەورامی وەکو بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی دەستبەکار بووبوو، بەڵام بەشێکی کەم لە هاوڵاتیان دەیانناسی، ئەو نزیکەی ساڵ و نیوێکە بووە بە ناوێکی دیار و هەر کاتێک دەردەکەوێت هەمووان گوێی لێدەگرن.

چیرۆکی دەرکەوتنی ئەو هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، سەرەتا کە ئەو دەردەکەوت دڵنیایی دەدا کە ڤایرۆسەکە نەگەیشتوەتە کوردستان و سلێمانی، بەڵام هێندەی نەبرد ئەو لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا کە قسەی لەسەر دۆخی تەندرووستی هاوڵاتیان دەکرد، چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک و نەیتوانی گریانەکەی بشارێتەوە.

لەوکاتەوە، سەباح هەورامی وەکو جەنگاوەری شەڕکردن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراوە و بەردەوام لە هەوڵدا بووە بۆ رووبەڕووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

هەورامی، زۆر جار بەهۆی هەستیاری کارەکەیەوە، دووچاری جۆرەها فشار بووەتەوە، بەڵام هەرگیز نەچووەتە ژێر باری فشارەکان و درێژەی بە ئەرکەکانی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان داوە.


ئەو لەماوەی رابردوودا توانیویەتی هەندێک گۆڕانکاریی لە کەرتی تەندرووستیدا بکات، ئەوەش راستەوخۆ هەندێک نەیاری بۆ درووستکردووە، نەیارەکانیشی بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و بابەتی ناڕاست بە ناویەوە دەیانەوێت ئەو شەڕەی لەگەڵ بکەن، بەڵام ئەو تا ئێستاش هیچ روونکردنەوە، لێدوان و بابەتێکی وەکو وەڵامی نایەرەکانی بڵاونەکردوەتەوە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق