ئەمریکا... بۆیەکەمجار زەمالەی خوێندن دەدرێتە موسڵمانە نووسەر و هونەرمەندەکان

ليست هناك تعليقات

بۆیەکەم جار لە ئەمریکا، زەمالەی خوێندن دەدرێتە ئەو خوێندکارە موسڵمانانەی کە کاری نووسینی کتێب و وێنەکێشان دەکات.

وەقفی دۆریس دوک بۆ هونەرە ئیسلامییەکان "DDFIA"، سندوقی پێدانی دوو ساڵ زەمالەی خوێندنی بۆ نووسەر و وێنەکێشە موسڵمانەکان راگەیاند کە لەلایەن پڕۆگرامی دروستکردنی پرد "Building Bridges Program" ئامادە کرابوو.

ئەم وەقفە کار بۆ چالاکی کولتووری موسڵمانان دەکات بۆ ئەوەی موسڵمانانی خاوەن کولتووری جیاواز پێکەوە کۆبکاتەوە، لەئێستاشدا زەمالەی خوێندن بۆ ١٦ گەنج دابین دەکات کە پێویستە موسڵمان بن، تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵ بێت و لە ئەمریکا یان کەنەدا بژین.

پڕۆژەکە ئامانجییەتی ئەو نووسەرانە پێبگەیەنێت کە دەتوانن لەڕێی چیرۆک و وێنەوە ئایینی ئیسلام فێری منداڵان بکەن، هەروەها دەخوازێت لە بواری تەکنەلۆجیای چاپ و پەخشی منداڵاندا ئەو تێڕوانینە هەڵانە تێکبشکێنێت کە بەرامبەر موسڵمانان هەن.

تا ١٥ی تەمووز ئەو گەنجانەی خوازیاری وەرگرتنی زەمالەکانن دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif