گۆتێرێز داوا لە ئەمریكا دەكات سزاكانی سەر ئێران هەڵبگرێت

ليست هناك تعليقات

سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان داوا لە ئەمریكا دەكات سزاكانی سەر ئێران هەڵبگرێت و داواكاریشە تاران بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنی ئەتۆمی 2015.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە نامەیەكدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای كردوە، ئەمریكا لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 سەرجەم سزاكانی سەر ئێران هەڵبگرێت یان هەڵیانپەسێرێت.

گۆتێرێز بە پێویستی زانیوە جارێكی تر كار بەو لێخۆشبوونانە بكرێت كە رێگە بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەدەن و سەرجەم ئەو لێخۆشبوونانەش بەگەڕبخرێنەوە كە لە چوارچێوەی پەیماننامەی رێگری لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی ئێران لێیان سودمەند دەبوو.

سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان داوای لە ئێرانیش كردووە بە تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنی ئەتۆمی.

ساڵی 2015 بە مەبەستی رێگریكردن لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی رێككەوتنێك لە نێوان تاران و وڵاتانی كۆمەڵەی پێنج كۆ یەك كە پێكهاتبوو لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا واژۆ كرا.

ساڵی 2018 ئەمریكا لە رێككەوتنەكە كشایەوە و سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، لە بەرامبەریشدا تاران پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنەكە هەڵپەسارد و پەرەی بە چالاكیە ئەتۆمیەكانیدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif