له‌كه‌نه‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما زیاتر له‌ 700 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

ليست هناك تعليقات

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌كه‌نه‌دا زیاتر له‌ 700 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ زۆربه‌یان به‌ساڵاچوون.

ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی بریتش كۆلۆمبیا له‌رۆژئاوای كه‌نه‌دا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ 719 كه‌س مردوون كه‌ پێده‌چێ هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و گه‌رمایه‌ ناسرووشتییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لیزا لاپۆنیت، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌ڵێت: گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ژماره‌ زۆری هاووڵاتیان له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بێت .

به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسان زۆربه‌ی قوربانییه‌كان به‌ساڵاچوون و به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق