فاخر شێخ طەیب دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان

ليست هناك تعليقات

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان، له‌باره‌ی پرۆژه‌ی "ئۆتۆبانی بابان"ه‌وه‌ دڵنیایی به‌ هاوڵاتیان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "پێش واده‌ی خۆی سه‌رجه‌م كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری به‌ئه‌نجام ده‌گات".

فاخر شێخ طیب به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌، كاره‌كانی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تا ئێستاش ھیچ كێشه‌یه‌ك دروستنه‌بوه‌.

كاره‌كانی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری، پێش واده‌ی دیاریكراویش پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێن وتیشی، "سه‌رجه‌م كاره‌كانی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری، پێش واده‌ی دیاریكراویش پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێن".

ئۆتۆبانی بابان، له‌ رۆژی 11-7-2020 به‌ردی بناغه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه‌ و له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 3 (سێ) ساڵی كركردن به‌ گوژمه‌ی 400 (چوارسه‌د) ملیار دینار پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێبكرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق