ستێرلینگ لە مانچستەر سیتی توڕەیە

ليست هناك تعليقات

ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ڕەحیم ستێرلینگ توڕەیە لە ڕاهێنەر و بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی و بە مەرجی تایبەتی خۆی نەبێت ئامادەنییە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی سیتیزنس نزیکبوون لە نوێکردنەوەی بۆندی ستێرلینگ، یاریزانەکە وەرزی داهاتوو نرخی دەبێتە بێبەرامبەر، بۆیە ئیدارەی سیتی هەموو هەوڵێکیداوە تاوەکو بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی قایلی بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی سیتی سەرکەوتوبوون لە قایلکردنی یاریزانەکە، بەڵام دواتر ئامادەییان دەربڕیوە تێکەڵ بە هاوکێشەی گواستنەوەی هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهامی بکەن.

ئیدارەی سیتی لەسەر ڕاسپاردەی گواردیۆلا ئامادەییان دەربڕیوە، ڕەحیم ستێرلینگ کە نرخەکەی بە 80 ملیۆن خەمڵێنراوە پێشکەشی تۆتنهام بکەن، بەرامبەر هاری کەین، ئەوەش ئەو هاوکێشەیەیە کە یاریزانەکەی سیتی هەرگیز پێی قایلنابێت.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، ڕەش ئەسمەرەکەی ئینگلتەرا هەست بە توڕەیی دەکات بەهۆی ئەم شێوە مامەڵەکردنەی گواردیۆلا و ستافی یانەکەی، بۆیە بڕیاریداوە بە مەرجە تایبەتییەکانی خۆی نەبێت ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە نەکات، تەنانەت سەرچاوەکان ئاماژەدەکەن، کە مانچستەر سیتی چانسی نوێکردنەوەی بۆندەکەشیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif