یەمەن دەڵێت بەهۆی شەڕی نێوان حوسییەکان و حکومەت لە 3 ڕۆژدا 111 کەس کوژراون

ليست هناك تعليقات

سەرچاوەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن ڕایانگەیاند، بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان یاخیبووە حوسییەکان و چەکدارانی حکومەت، لە ماوەی سێ ڕۆژدا لانیکەم 111 کەس لە شاری مەئریب کوژراون.

ئەو یاخیبووانەی سەر بە ئێران لەوەتای مانگی دووەوە وهەوڵەکانیان زیاترکردووە بۆ دەستگرتن بەسەر شارەکەدا، کە دوایین شوێنی حکومەتە لە باکوری یەمەن، و لەدەرئەنجامی شەڕەکە بە سەدان کەس لە هەردوولا کوژراون.

سێ سەرچاوەی سەر بە حکومەت بە ئاژانسی هەواڵی AFPیان ڕاگەیاند ، لەنێوان ڕۆژانی پێنجشەممەو یەکشەممەدا، 29 کەسی سەر بە حکومەت و بە لایەنی کەم 82 یاخیبوو بەهۆی شەڕەکەوە کوژران .بەڵام حوسییەکان ژمارەی قوربانییەکانیان پشتڕاستنەکردۆتەوە.

بەرپرسانی حکومەتی یەمەن گوتیان کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە حوسییەکان هێرشی چڕیان لە باکور و باشور و ڕۆژئاواوە کردووە، بەڵام نەیانتوانیوە بەرگرییەکانی حکومەت تێکبشکێنن کە بە هێڕشی ئاسمانی لەلایەن هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی سعودیە پشتیوانیان لێ کراوە.

یەکێک لە بەرپرسانی لەشکری حکومەت دەڵێت:"ئەو ناوچانە شەڕی سەختیان لەنێوان تۆپخانەکانی هەردوولاو هێرشی چڕی ئاسمانی هاوپەیماندا بینیوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif