ملیۆنێك و 500 ههزار دهنگدهر له ههڵبژاردنى داهاتووی عێراق بێبەش دەکرێن
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رەخنە لە بێبەشکردنی ملیۆنێک و 500 هەزار هاووڵاتیی عێراق لە دەنگدان، دەگرێت.
ئهمڕۆ یهك شهممه 27 ی حوزهیرانی 2021 فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: مافی دەنگدان بە دەستوور بۆ هەموو هاووڵاتییەکی سەرووی تەمەن 18 ساڵی، دابین کراوە.
ئەندامەكهی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهش كردووه، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ملیۆنێک و 500 هەزار هاووڵاتیی لە دایکبووی ساڵانی 2001 تا 2003ـی بەهۆی نەبوونی کارتی دەنگدان و نەبوونی ناویان لە لیستی دەنگدەران، لە دەنگدان بێبەش کردووە.
فازڵ غەراوی ئەندامەكهی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ داوای ل حکوومەتی عێراق کردووە ئەو مافە دەستوورییەی هاووڵاتییان بپارێزێ.
ههروهها ناوبراو داواشی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنهكانی عێراق دهكات بە خێرایی کارتی دەنگدان بۆ ئەو ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەرە دروست بکات.
پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاندبوو: لەناو لیستی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی داهاتوودا، 988 هەزار و 435 کەس، کە لەدایکبووی ساڵانی 2001 تا 2003ن، بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق