لاڤرۆڤ: ئەنجامدانی لوتکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیا لەخاکدا نێژرا

ليست هناك تعليقات

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند بیرۆکەکەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکەی ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا بە هۆی ئەو هەڵوێستە دژەڕووسییانەی لە ئەوروپادا هەن هەر پێش ئەوەی لەدایک بێت لەخاکدا نێژرا.

سێرگی لاڤرۆڤ لە وتارێکیدا بۆ ڕۆژنامەی کۆمەرسانت “Kommersant” ڕایگەیاند: “هەتا دێت هێرش و فشارەکان بۆ سەر ڕووسیا و هەڵوێستی دژەڕووسیانە لە ئەوروپادا زیاتر دەبێت. بیرۆکەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان ئەنگێلا مێرکڵ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا و ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەگەڵ ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا پێش ئەوەی لەدایک بێت لەخاکدا نێژرا”.

بە گوێرەی زانیارییەکانی لاڤرۆڤ، ڕاستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکەی نێوان ڤلادمێر پۆتین و جۆی بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ڕۆژی ١٦ ی حوزەیران لە جنێف بەڕێوەچوو، سەرکردەکانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانیاندا ڕووی نەداوە و تەنانەت خۆشیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان خراپتریش ببێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif