سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی چه‌ند حاڵه‌تێكی كه‌ڕوی ره‌ش، ئه‌ندامێكی تیمی ڕاگه‌یاندنی پزیشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: لیژنه‌یه‌كی پزیشكیان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه.
ره‌بی فه‌لاح حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی پزیشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لیژنه و تیمه پزیشكییه‌كانی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ كه‌یسه گومانلێكراوه‌كان یان كه‌یسی كه‌ڕوی قارچك راسپاردوه، تاوه‌كو ئێستاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵام به‌فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، ژماره‌شیان هێنده زۆر نییه تا وه‌كو به نه‌خۆشیه‌كی به‌ربڵاو دابنرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی تیمی ڕاگه‌یاندنی پزیشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشی: ئه‌م نه‌خۆشیه پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هه‌بووه‌و، پزیشكه عێراقییه‌كان باش ده‌زانن چۆن ده‌ستنیشانی بكه‌ن و، چاره‌سه‌ری پزیشكی و پرۆتۆكۆلی تایبه‌تیشی هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه، سه‌ردانی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی رێگری له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌ك شه‌كره‌و، كه‌ڕوی ره‌ش زیاتر له‌و كه‌سانه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رگریی جه‌سته‌یان لاواز بوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق