لیژنه‌ی مانگرتنی نیشتمانی داوا ده‌كات له‌ ٩ی حوزه‌یراندا خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ كۆڵۆمبیا به‌ڕێوه‌ بچێت

ليست هناك تعليقات


لیژنه‌ی مانگرتنی نیشتمانی كه‌ له‌ ٢٨ی نیسانه‌وه‌ له‌ دژی حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌دا داوای كرد له‌ ٩ی حوزه‌یراندا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجام بدرێت.

لیژنه‌ی مانگرتنی نیشتمانی كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ت ئه‌نجامی نه‌بوو، رایگه‌یاند كه‌ له‌ ٩ی حوزه‌یران له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ بۆگۆتای پایته‌ختیشه‌وه‌ خۆپیشاندان له‌ دژی حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

لای خۆیشیه‌وه‌ حكوومه‌ت داوای له‌ نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران كرد كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتندا به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگاكان و گه‌مارۆكان هه‌ڵبگیرێن. لیژنه‌ی مانگرتنی نیشتمانی'یش بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌دا ٩٠ی به‌ربه‌سته‌كانی رێگا داخستن كه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داندرابوون هه‌ڵگیراون و جارێكی دیكه‌ داوای گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنی كرد.

به‌پێی دوا راپۆرتی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری كۆڵۆمبیا له‌ ماوه‌ی ٣٦ه‌مین رۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا تاكوو ئێستا ٤٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ دووانیان پۆلیسن و زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق