یانەی چێڵسی گرێبەستی بەڕێوبەری تەکنیکی یانەکەی تا ساڵی ٢٠٢٤ درێژ کردەوە

ليست هناك تعليقات

یانەی چێڵسی-ی بەڕیتانی، گرێبەستی بەڕێوبەری تەکنیکی یانەکەی درێژ کردەوە.

گرێبەستەکەی بەڕێوبەری تەکنیکی یانەکە، تۆماس توچێل لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا بەکۆتا دەهات، بەڵام دووبارە چێڵسی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٤ درێژ کردەوە.

توچێل-ی بەڕەچەڵەک ئەڵمانی. پێشتر لە یانەکانی ماینز ٠٥ و بۆروسیا دۆرتمۆن-ی ئەڵمانی و دواتر لە یانەی پاریس سانت جێرمان-ی فەڕەنسی کاری کردوە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵیشەوە بووەتە بەڕێوبەری تەکنیکی یانەی چێڵسی.

لە وەرزی رابردووشدا کە ناوبراو لە یانەی چێڵسی بووە یانەکە لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە پریمیەر لیگ-ی بەڕیتانیاشدا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif