یونسێف ڕێگریكردن لە وازهێنانی منداڵ لە خوێندن و هاوسەرگیریی منداڵان لە عێراق چڕدەكاتەوە

ليست هناك تعليقات

ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، ڕێکارەکانیان بۆ ڕێگریکردنی دەرهێنانی منداڵان لە خوێندنگە و هاوسەرگیریکردنی منداڵان لە عێراق زیاتر کردووە، بۆ ئەو مەبەستە ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی واژووکردووە.

ڕۆری ڕۆبێرچۆ، سەرۆکی بەشی خوێندن لە ڕێکخراوی یونسێف، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، بەرنامەکانی ڕێکخراوی یونسێف لە بواری خوێندندا کار لەسەر دوو بنەما دەکات، یەکێک لەوانە ڕێگریکردنە لە دەرهێنانی منداڵ لە خوێندن و هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی ئەو منداڵانەی لە خوێندن دابڕاون، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناو پرۆسەی خوێندن.

بۆ ئەم مەبەستە ڕێکخراوی یونسێف ساڵانە بەرنامەیەک جێبەجێدەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانەی وازیان لە خوێندن هێناوە، یان تۆمارکردنی ناوی ئەوانەی نەخراونەتە بەر خوێندن.

سەرۆکی بەشی خوێندن لە ڕێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، پرۆژەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی بە ڕێککەوتنی هەردوولا پەسەندکردووە، بۆ پاڵپشتیکردنی کچان لە قۆناغی تەواوکردنی خوێدنی سەرەتایی و دەرچوونیان بۆ قۆناغی ناوەندی، تاوەکو لە خوێندن دوورنەخرێنەوە و بەردەوامبن، چونکە لەو تەمەنەدا زۆترین منداڵی کچ لە پرۆسەی خوێندن دووردەخرێنەوە.

ڕێکخراوەکە جەختی لە کارکردن کردووەتەوە لەسەر ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریکردنی کچان لە تەمەنێکی کەمدا، بۆ ئەو مەبەستەش پاڵپشتیی بەردەوامیی کچانی منداڵ دەکەن لە خوێندن و بەپرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی یونسکۆ هۆشیاریی لەوبارەیەوە لەناو منداڵان و خێزانەکاندا بڵاودەکەنەوە.

سەرۆکی بەشی خوێندن لە ڕێکخراوی یونسێف باسلەوەدەکات، هاوکاریی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ بەردەوامیی خوێندن لەڕێگەی ئینتەرنێت و تەلەفزیۆنەكانەوە، کە بەهۆی کۆرۆناوە یەکێکە لە ڕێگاکانی بەردەوامییدان بە پرۆسەی خوێندن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif