سەرۆک وەزیرانی سوید دەستی لەکارکێشایەو

ليست هناك تعليقات

کەمێک لەمەوبەر ستێفان لوێڤێن سەرۆک وەزیرانی سوید دەستی لەکارکێشایەوە و بڕیارە سەرۆکی پەرلەمان کەسێکی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوی رابسپێرێت.

هەرچەندە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پێشتر بڕیاریدابوو متمانە لە کابینەی حکومەتەکەی لۆڤێن وەربگرێتەوە، ئەمڕۆش دوا وادەبوو بۆ ئەوەی بڕیار بدات هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت یان دەست لە کار بکێشێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی دەستلە کار کێشاوە رایگەیاند دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کاتی هەڵبژاردنی نائاسایی کە ماوەی یەک ساڵی ماوە دۆخێکی خراپە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت.

هەربۆیە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران دەستی لە کار کێشایەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە نایەوێت قەیرانەکانی وڵاتەکەی زیاد بکات بۆیە داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کرد کەسێکی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif