بەرگری شارستانی چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە گەرما بڵاوكرده‌وه‌

ليست هناك تعليقات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراقی، لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەش و هەوای گەرمدا، چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاو کردەوەو، داوای له‌ هاوڵاتیان كرد پێیویسته‌ ئه‌م رێنماییانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توشی كێشه‌ نه‌بن.

دەقی رێنماییەکان:-
١- پێویستە ئەم کەلوپەلانە لەناو ئۆتۆمبێڵ دەربهێندرێن: قوتوی غازی کە ئەگەری تەقینەوەی هەیە، هەموو جۆرە چەرخێکی ئاگر کردنەوە، قوتوی خواردنەوە گازییەکان، هەموو جۆرێکی بۆن، پاتری و ئامێرەکان بە شێوەیەکی گشتی، کردنەوە بەشێک لە جامەکان بۆ هەواگۆرکێ، پڕکردنەوەی بەنزین لە کاتی ئێوارە، گەشت نەکردن بە ئۆتۆمبێڵ لە کاتە گەرمەکانی رۆژدا، پڕ نەکردنی زیاد لە پێویستی تایەکان بە تایبەتی لە کاتی گەشتکردن

٢- پێویستە ئاگاداری مار و دووپشک بن کە بەهۆی گەرماوە دەردەکەون و روودەکەنە ماڵ و خانووە گەشتیارییەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنی فێنک.

٣- زۆر خواردنەوەی ئاو بە تایبەتی لە کاتی چوونە بەر هەتاو .

٤-هەڵنەکردنەوە گەرمکەرەوەی ئاوی ناوماڵ.

٥. لابردنی غازی چێشتلێنان لەبەردەم هەتاو.

٦. دروست نەکردنی پەستان لەسەر کارەبای ماڵان.

٧- دوورکەوتنەوە لە وەستان لەبەردەم هەتاو بە تایبەتی لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی تاوەکو ٣ ی دوای نیوەڕۆ.

٨. دانانی قاپی ئاو لە حەوش، باڵکۆن، باخچەی و سەربانی ماڵان بۆ ئەوەی باڵندە و ئاژەڵەکان بتوانن تێنوویەتی خۆیان بشکێنن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif