لویس ئەنریكی : داواكارم پۆلیس ئەوانە دەستگیربكات كە هەرەشەیان لە مۆراتا كردووە

ليست هناك تعليقات

لویس ئەنریكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا باس لە گرنگی یاری تیپەكەی بەرامبەر بە كرواتیا دەكات بروای وایە جەنگی یارییەكە لە هێڵی ناوەراست دەبێت.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیارییەكە ئەنریكی گوتی :" تا ئێستا دیارنیە بە چ پێكهاتەیەك بەرامبەر بە كرواتیا یاری دەكەین، هەر 24 یاریزان لەلای من گرنگن بە گوێرەی پێویستی یارییەكە یاری دەكەین".

گوتیشی:"ئێمە لە دواوە هەڵسوكەوت لەگەڵ تۆپ دەكەین، هێڵی ناوەراست بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئەم شوێنە باشترین یاریزانانی تێدا كۆدەبێتەوە ئەمرۆ و جەنگی گەورە لەم هێڵە دەبێت".

لەبارەی پێشبینی بۆ یارییەكە گوتی :" گۆرانكاری زۆر لەهەردوو تیپ كراوە، پێشبینیش دەكەوێتە سەر ئاستی هەردوو تیپ لە یارییەكە".

لەكۆتایشدا گوتی:" ئەو هەرەشانەی لە مۆراتا و خانەوادەكەی كراوە پێویستە پۆلیس بەدوا داچوونی بۆ بكات چونكە مەترسیدارە، متمانەم بە یاریزانەكان هەیە دوای بردنەوە لە سلۆڤاكیا ئاستیان بەرز بووبێتەوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق