شوێنی ژیانی دایناسۆرەكان ئاشكرا دەكرێت

ليست هناك تعليقات

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ لە گۆڤاری Current Biology دا بڵاوكراوەتەوە، دۆزینەوەی بەبەردبووی بەچكەی دایناسۆر لە باكوری ئاڵاسكا بەگڵەی بەهێز دەخاتە بەردەست كە ئەو گیانلەبەرانەی بەر لەمێژوو هەبوون، بەدرێژای ساڵ لەجەمسەری باكور ژیاون، ئەگەریشی هەیە پلەی جەستەیان گەرم بووبێت.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە (بات دراگن میلەر) بەڕێوەبەری مۆزەخانەی زانكۆی ئاڵاسكا لە باكور دەڵێت: توێژەرەوان هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر هەبوونی هێلانەی دایناسۆر دەستنەكەوتووە، بەڵام بەبەردبوەكان بەلانی ‌كەمەوە لەسەر (7) جۆر دایناسۆر دەستكەوتوە تازە لەهێلكە هاتوونەتە دەرەوە، یاخود لەهێلكەدا ماونەتەوە بەر لە (70) ملیۆن ساڵ.

دۆزینەوەكە ئەگەرەكانی تێگەیشتنی پێشتر لەسەر دایناسۆرەكان سەرەو ژێر دەكات كە خشۆك و زەبەڵاح و خوێن ساردبوون.

میلەر دەشڵێت، ئەگەر زاوزێیان كردبێت، ئەوا زستانیان لەوێ بەسەربردووە، ئەگەر زستانیش لەوێبووبن ئەوا دەبێت لەگەڵ كەش و هەوای ساردی ناوچەكە خۆیان گوونجاندبێت، كەئەمە بەهیچ شێوەیەك بەدایناسۆراتەوە نەبەستراوەتەوە وك دۆزی بەستەڵەك و بەفرو سەرمای زۆر نزم.

زیاتر دەڵێت، بۆ مانەوە بەزیندویی لە زستانی تاریكی جەمسەری باكوردا، ئەو دایانسۆرانە بێگومان نەیانتوانیوە لەبەرخۆر وەك مارمێلكە خۆیان هەڵخەن و گەرمیان بێتەوە، بەلانی‌ كەمەوە جەستەیان توانای خۆگەرمكردنەوەی لەناوەوە هەبوە بۆیە خوێن گەرم بوون.

دۆزینەوەكە لە پێگەیەكی لێژدایە لەسەر ڕووباری كۆلفێل لەباكووری ئاڵاسكا، لەهێڵی پانی 70، نزیكەی 400 كیلۆمەتر لەبازنەی جەمسەری باكورەوە دوورە.

میلەر دەڵێت: لەسەردەمی كرێتاسیۆسدا كاتێك خاكی ئەمریكای باكور لەدوركەوتنەوەدا بوە ئەوكات لەهێڵی پانی 80 بۆ 85 دا بووە، ئەو ناوچەیە زیاتر گەرم بووە، بەبەردبوی ڕوەكەكانی ئەو سەردەمە بۆ زاناكان دەردەخات بەلانی كەمەوە پلەی گەرمای ناوچەكە 6 ی سەدی بوە وەك ناوچەی جۆنۆ، واتە لەزستاندا بەستەڵەك و بەرفر بارین هەبووە.

میلەر دەڵێت: دۆزینەوەی ئێسك و دانی زۆر بچووك بەهێندەی 1 ملیم زۆر سەخت بووە، ناسینەوەیان لەڕێگەی مایكرۆسكۆبەوە بوە دوای ئەوەی چەند جارێك لەخاك و خۆڵ جیاكراوەنەتەوە لەو بەبەردبوانەی دەیان ساڵ لەمەوبەر دۆزراونەتەوە، وەك گەڕان بەدوای ئاڵتوندا وابوە زۆر لەسەرخۆ كراوە.

پێگەی دۆزینەوەكە كە بە پرنس كریك بەناو دەبرێت دەیسەلـمێنێت كە یەكلاكەرەوەیە بۆ تێگەیشتنی نوێ بۆ ئەو گیاندارە دێرینانە.

یەكەم دایناسۆر لەوێ لەلایەن جیۆلۆجیەكانی گەران بەدوای نەوتدا لەشەستەكانی سەدەی رابردودا دۆزراوەتەوە، نێردراوەكانی دواتر بەبەردبوی دایناسۆری نەناسراویان دۆزیوەتەوە، بەتێپەڕبوونی كات بەڵگەی زیاتر بەدەستهاتووە كە بەدرێژایی ساڵ دایناسۆر لەوێ ژیاون.

لەهەمان جێگادا زاناكان ئێسكی چەناگەی بەچكەی جۆری درۆماسۆریان دۆزیوەتەوە، لەگۆڤاری PLOS ONE دا ساڵی پار توێژینەوەكەی لەسەر بڵاوكراوەتەوە، توێژەرەوەی بەشدار فیۆریەلۆ زانای بەبەردبوەكان لەزانكۆی میسۆدیست دەڵێت: ئەو جۆرە دایناسۆرانە بە قەبارەی بەجكەی سەگ بوون توانای كۆچی دوریان نەبوە.

فیوریەلۆ دەشلێت : توێژینەوە نوێكە دەربارەی هێلانەی دایناسۆرەكان ئەو تێگەیشتنە پتەو دەكات كە دایناسۆرەكان زیاتر لەناوچەی جەمسەری باكور ژیاون، بەوپێیەش نابێت خوێنیان ساردبووبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق