فەرمی.. خولەکانی ئیسپانیا لە مانگی ئاب دەستپێدەکەنەوە

ليست هناك تعليقات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی دەستپێکی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکانی بۆ وەرزی نوێ (2021-2022) ئاشکراکرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی کە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوە بڵاوکراوەتەوە، خولی پلە یەک و دووی ئیسپانیا لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دەستپێدەکەنەوە، خولی پلە سێ لە کۆتایی هەمان مانگ دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ” خولەکانی پلە یەک و دووی ئیسپانیا لە 15ی ئابی 2021وە دەستپێدەکەنەوە، بەڵام خولی پلە سێ لە ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئاب دەستپێدەکاتەوە”.

هەروەها ناسراوە، “سەبارەت بە جامی شای ئیسپانیا، بڕیارە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامەکە لە یەکی کانونی یەکەمی 2021 ئەنجامدەدرێت، یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕۆژانی 12 و 13ی کانونی دووەمی 2022 ئەنجامدەدرێن، هەروەها یاری کۆتایی لە 16ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێت”.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif