خۆزگە نەوتمان نەبوایە!

ليست هناك تعليقات

توانا ئیبراهیم

"ئەگەر نەوتمان نەبووایە خەڵک دەبوو خۆڵی بخواردایە" ئەمە قسەی بەھمەن عبداللەی ئەندام پەرلەمانی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەوکاتەی وەزیرەکانی حکومەت لە پەرلەمان وەڵامی پەرلەمانتارانیان دەدایەوە .

کورد لەکۆنەوە وتویەتی بەردێك نەزان فڕێی بداتە ناو گۆمەوە بەهەزاران زانا نایەتە دەرەوە، ھەروەک چۆن جەڵتەی دەماخ لەماوەی یەك دەقەدا ڕووئەدات بەڵام دەیان ساڵی ئەوێت بۆ ئەوەی ئەو کەسە وەکو خۆی لێ بێتەوە کە هەرگیز وەکو خۆشی لێ نایەتەوە.

ھەرێمی کوردستانیش بە رێکەوتنی پەنجا ساڵەی لەگەڵ تورکیا پەتێکی لەملی خۆی ئاڵاندووە کە رۆژ بە رۆژ بەرەو لە مەرگی خۆی نزیکتری دەکاتەوە. نەوت بۆ سەرجەم گەلانی دونیا گەر بووبێتە نیعمەت بۆ کوردستان نەک ھەرنەبووە بە نیعمەت بەڵکو بووە سەرچاوەی سەرجەم کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان. بەراوردی کوردستان بە وڵاتانی نەوتی ناکەین چونکە دەبێتە کفری بەرێوەبردن بەڵام بەراورد بە سەرجەم ئەو وڵاتە ھەژارانەی کە ھیچ سەرچاوەیەکی بەھێزی سەرەکیان نیە بۆ ئابووری ھێشتا حالی کوردستان خراپترە .

نازانم ئەو ھاوکێشەیە چۆنە تۆ نەوت بفرۆشیت و رۆژ و مووچە بە لێبرینەوە دابەش بکەیت و ھیچ پرۆژەیەکی ستراتیژیت نەبێت و رۆژ بە رۆژ قەرزەکانی سەر حکومەت و گەلەکت زیاتر بکەیت ! . گەلی کوردستان نەک شایەنی ئەو ژیانە خراپە نیە کە حکومەتی ھەرێم درووستی کردووە بەڵکو شایەنی ئەو سوکایەتیانەش نیە کە پەرلەمانتارانی سەر ب دەسەڵات لە ھەر کۆبونەوەیەکدا بە گەلی کوردی خێرلەخۆ نەدیوی دەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif