"سێیه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس" له‌ بۆتسوانا دۆزرایه‌وه

ليست هناك تعليقات

سێیه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس كه‌ تا ئێستا ده‌رهێندرابێت له‌ بۆتسوانا دۆزرایه‌وه‌.

كۆمپانیای دێبسوانا بۆ ئه‌ڵماس (Debswana Diamond Company Limited) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئه‌و ئه‌ڵماسه‌ هه‌زار و ٩٨ قیراتییه‌ی کە له‌ یەکی حوزه‌یران دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ جۆره‌كه‌ی خۆی، "سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌ردی گرانبه‌هایه‌ له‌ جیهان".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڵماسه‌كه‌ بردراوه‌ته‌ گابۆرۆن'ی پایته‌خت و خراوه‌ته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، مۆكگوێتسی ئه‌ریك كه‌ئابێتسوی ماسیسی.

تا ئێستا گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس كه‌ له‌ جیهان دۆزرابێته‌وه‌ ئه‌ڵماسی كه‌ڵنن بووه‌ كه‌ سێ هه‌زار و شه‌ش قیرات بووه‌ و له‌ ١٩٠٥ له‌ كۆماری ئه‌فریقای باشوور دۆزرایه‌وه‌. ​​​​​​​

بۆتسوانا وڵاتێکی ئەفریقییە کە بە هۆی هەڵکەوتەکەی رێگەی بۆ دەریا نییە و سەرانسەری وڵاتەکەی بیابانێکی وشکە. ئەو وڵاتە کە پێشتر لە ژێر داگیرکاریی بەریتانیا بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ سەربەخۆیی وەرگرتووە و ئابوورییەکەی لەسەر بنەمای پیشەسازی ئەڵماسە و بە هۆی بوونی چەندنی کانگای تایبەت بەو بەردە گرانبەهایە، لە ریزبەندی یەکەمین وڵاتانی هەناردەکردنی ئەڵماس دایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif