فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو له ئاهه‌نگێكدا باشترینه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان خه‌ڵات ده‌كات.
فیدراسیۆنه‌كه له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، لیژنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانی خولی نایاب، كه له مانگی ئاداری رابردوو پێكهێنرا و چه‌ند مانگێك باشترینه‌كانی خوله‌كه‌ی دیاریی ده‌كرد، به هه‌مان میكانیزم، باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌شی ده‌ستنیشان كردووه.
هه‌فته‌ی پێشووتر خولی نایابی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆپی پێی كوردستان كۆتایی هات، كه یانه‌ی برایه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هه‌موو باشترینه‌كانی خوله‌كه‌ش هه‌ر له یانه‌ی برایه‌تیدا براوه بوون و سه‌رجه‌م خه‌ڵاته‌كانیان برده‌وه.
خه‌ڵاته‌كان و ده‌نگه‌كانیان به‌م جۆره بووه:
راهێنه‌ری برایه‌تی "مه‌حموود مه‌جید" باشترین راهێنه‌ر به 36 ده‌نگ
هێرشبه‌ری برایه‌تی "سه‌فین مه‌نسوور" باشترین یاریزان به 39 ده‌نگ
گۆڵپارێزی برایه‌تی "بارزان یوسف" باشترین گۆڵپارێز به 27 ده‌نگ.
جگه له‌مانه، به‌هائه‌ددین به‌كر هێرشبه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ به تۆماركردنی 16 گۆڵ، نازناوی گۆڵكاری خوله‌كه‌ی برده‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تیپی نموونه‌یی به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر درا.
فیدراسیۆنه‌كه ئاشكرای كرد، بۆ دیاریكردنی باشترینه‌كان، 15 راهێنه‌ر، 15 كاپتنی یانه‌كان، 24 رۆژنامه‌نووس و ده‌زگه‌ی راگه‌یاندن به‌شداریی ده‌نگدانه‌كه‌یان كردووه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو له ئاهه‌نگێكدا باشترینه‌كانی خولی نایابی كوردستان خه‌ڵات ده‌كرێن و قوتابخانه‌كانی "ئیشق و نیلۆڤه‌ر" سپۆنسه‌ری ئاهه‌نگه‌كه‌یه و خه‌ڵاته‌كان دابین ده‌كات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق