ئێران.. دوو كاندید له‌ كێبڕكێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی كشانه‌وه‌

ليست هناك تعليقات

دوو كاندید له‌ به‌ره‌ی‌ محافزكاران و ڕیفۆرمخوازانی‌ ئێران له‌ كێبڕكێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی كشانه‌وه‌.

سیاسه‌تمه‌داری ریفۆرمخوازی ئێران، موحسین میهرعه‌لیزاده‌ كه‌ یه‌كێك بوو له‌ كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌، خۆی‌ له‌ كاندیدكردن كشانده‌وه‌.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، موحسین میهرعه‌لیزاده‌ نامه‌ی كشانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه‌.
میدیاكانی‌ ئێران بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ میهرعه‌لیزاده‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌بدولناسر هیمه‌تی كشاوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ نزیك له‌ ریفۆرمخوازه‌كان ده‌ناسرێت.

هاوكات عه‌لی ره‌زا زاكانی كاندیدی موحافزكاران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كشایه‌وه‌.

عه‌لی ره‌زا زاكانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی تاران، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ دوای بینینی ئه‌و پشتیوانییه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی كراوه‌، بڕیاری داوه‌ پشتگیری ناوبراو بكات.

له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدولناسر هیمه‌تی سه‌رۆكی پێشووی بانكی ناوه‌ندی ئێران، وئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، و موحسین ره‌زایی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران، و سه‌عید جه‌لیلی سكرتێری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، و ئه‌میر حوسێن قازیزاده‌ هاشمی په‌رله‌مانتار، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌ركۆماری ئێران له‌ ركابه‌ریدان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق