كه‌جه‌كه‌: دەوڵەتی توركیا تەنیا بۆ داربڕین نەهاتووە، بۆ داگیركاریی هاتووە

ليست هناك تعليقات

کەجەکە لەسەر ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی و کوردستان فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندو دەڵێت" دەرەنجامی ئەم جۆرە كاردانەوە شەرمنانەی دەسەڵاتدارانی PDK تەنیا هاندانی توركیایه بۆ هەرچی زیاتر داگیركردنی باشووری كوردستان و عێراق".
 
کۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان- کەجەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە شەوی 23ی نیسانەوە دەوڵەتی توركیا شاڵاوێكی مەزنی داگیركاری لە دژی باشووری كوردستان دەستپێكردووە. ئامانجی دەوڵەتی توركیا لەم شاڵاوە داگیركارییە سڕینەوەی هەموو دەسكەوتەكانی گەلی كورد و لكاندنی باشووری كوردستانە بە دەسەڵاتی عوسمانی نوێ، هەر بۆیە لە هیچ دڕندەیی و كاری نامرۆڤانە و پێشێل كردنی هیچ یاسایەكی نێونەتەوەیی سڵ ناكاتەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" جێگەی سەرسوڕمانە كە فراكسیۆنی PDK لە پەرلەمانی عێراق و وتەبێژی سەربە PDK لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە جیاتی ئەوەی ئەركی سیاسی و نەتەوەیی خۆیان بەجێ بێنن و لەئاست بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مێژویی ئەم قۆناخەدا بن، بە شێوەیەكی زۆر شەرمنانە رەخنە لە دەوڵەتی توركیا دەگرن و بە تۆمەتبار كردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان رەوایەتی بە داگیركاری توركیا دەبەخشن. لە كاتێكدا دەوڵەتی توركیا لە هەنگاوێكی زۆر ستراتژیكی خۆیدا هەوڵی داگیركردنی باشووری كوردستان دەدات".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە جیاتی بانگەوازی بۆ تێكۆشان لە دژی داگیركاری، هەوڵدەدەن تەنیا داربڕین و تاڵانكردنی دار بكەنە رۆژەڤ. لە جیاتی ئەوەی كە پاڵپشتی لە هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گەل بكەن، هەوڵ دەدەن كە پاكانە بۆ تاوانەكانی دەوڵەتی توركیا بكەن و گەلەكەمان لە هەڵوێست گرتنی نەتەوەیی سارد بكەنەوە. دەرەنجامی ئەم جۆرە كاردانەوە شەرمنانەی دەسەڵاتدارانی PDK تەنیا هاندانی توركیایه بۆ هەرچی زیاتر داگیركردنی باشووری كوردستان و عێراق.

کەجەکە جەختیش دەکاتەوە، کە بڕین و تاڵانكردنی دار تەنیا یەكێكە لە رەهەندەكانی داگیركاری. دەوڵەتی توركیا تەنیا بۆ داربڕین نەهاتووە، بۆ داگیركاری هاتووە. داگیركاری واتە سوتاندن و بڕینی دارستان و هەموو باخ و موڵك، واتە بەكار هێنانی چەكی كیمیایی، واتە تاڵانكردنی هەموو دەوڵەمەندی سەر زەوی و ژێر زەوی، واتە دزینی هەموو میراتی كەلتووری و مێژوویی، واتە كۆچبەركردنی خەڵك لە سەر زێدی باب و باپیرانیان، واتە گۆڕینی دیمۆگرافیا و پاكتاوی ئەتنیكی و ئایینی. ئەم ئۆپەراسیۆنەی توركیا هەمووی ئەمانە لەخۆوە دەگرێت و هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ كردەوەكانی داعش نییە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:


بۆ رای گشتی گەلی كوردستان و جیهان


لە شەوی 23ی نیسانەوە دەوڵەتی توركیا شاڵاوێكی مەزنی داگیركاری لە دژی باشووری كوردستان دەستپێكردووە. ئامانجی دەوڵەتی توركیا لەم شاڵاوە داگیركارییە سڕینەوەی هەموو دەسكەوتەكانی گەلی كورد و لكاندنی باشووری كوردستانە بە دەسەڵاتی عوسمانی نوێ. هەر بۆیە لە هیچ دڕندەیی و كاری نامرۆڤانە و پێشێل كردنی هیچ یاسایەكی نێونەتەوەیی سڵ ناكاتەوە. گەریلای ئازادی كوردستان هەر لە رۆژی یەكەمەوە بە گیانی خۆڕاگری و گیانبازی لەدژی سوپای داگیركەر لەناو شەڕ و پێكدادانی قورس دان و داستانی مێژوویی تۆمار دەكەن. شەڕ و خۆڕاگری گەریلای ئازادی كوردستان لە هەمانكاتدا شەڕی پاراستنی هەموو پێكهاتەكانی كوردستان و عێراقە. سوپای داگیركەری توركیا لەبەر چاوی دونیاوە بۆ شكاندنی ئەم خۆڕاگرییە تا ئێستا 13 جاران چەكی كیمیایی قەدەخەكراوی بەكار هێناوە و بە دەیان گەریلای ئازادی لە ئەنجامی ئەم كیمیابارانەدا شەهید بوون. هەروەها بە دەیان گوند چۆڵ كراون، بە هەزاران دۆنم دارستان و زەوی و باخی گوندەكان سوتێنراون. بەم شێوەیە بەشێكی هەرە گرنگ و ستراتیژیكی نیشتمانی ئێمە كە بەهەشتی سەر رووی زەوییە بەرەو نەمان و كاولبوون دەڕوات. هەربۆیە ئەرك دەكەوێتە سەر هەموو هێزە سیاسییەكانی عێراق و باشووری كوردستان و هەروەها هێزە سیاسیەكان و گەلی هەر چواربەشی كوردستان كە شانبەشانی گەریلا لە دژی ئەم داگیركارییە هەڵوێستی و نیشتمانی و سیاسی خۆیان دەرببڕن

جێگەی سەرسوڕمانە كە فراكسیۆنی PDK لە پەرلەمانی ئێراق و وتەبێژی سەربە PDK لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە جیاتی ئەوەی ئەركی سیاسی و نەتەوەیی خۆیان بەجێ بێنن و لەئاست بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مێژویی ئەم قۆناخەدا بن، بە شێوەیەكی زۆر شەرمنانە رەخنە لە دەوڵەتی توركیا دەگرن و بە تۆمەتبار كردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان رەوایەتی بە داگیركاری توركیا دەبەخشن. لە كاتێكدا دەوڵەتی توركیا لە هەنگاوێكی زۆر ستراتژیكی خۆیدا هەوڵی داگیركردنی باشووری كوردستان دەدات، لە جیاتی بانگەوازی بۆ تێكۆشان لە دژی داگیركاری، هەوڵدەدەن تەنیا داربڕین و تاڵانكردنی دار بكەنە رۆژەڤ. لە جیاتی ئەوەی كە پاڵپشتی لە هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گەل بكەن، هەوڵ دەدەن كە پاكانە بۆ تاوانەكانی دەوڵەتی توركیا بكەن و گەلەكەمان لە هەڵوێست گرتنی نەتەوەیی سارد بكەنەوە. دەرەنجامی ئەم جۆرە كاردانەوە شەرمنانەی دەسەڵاتدارانی PDK تەنیا هاندانی توركیایه بۆ هەرچی زیاتر داگیركردنی باشووری كوردستان و عێراق. بڕین و تاڵانكردنی دار تەنیا یەكێكە لە رەهەندەكانی داگیركاری. دەوڵەتی توركیا تەنیا بۆ داربڕین نەهاتووە، بۆ داگیركاری هاتووە. داگیركاری واتە سوتاندن و بڕینی دارستان و هەموو باخ و موڵك، واتە بەكار هێنانی چەكی كیمیایی، واتە تاڵانكردنی هەموو دەوڵەمەندی سەر زەوی و ژێر زەوی، واتە دزینی هەموو میراتی كەلتووری و مێژوویی، واتە كۆچبەركردنی خەڵك لە سەر زێدی باب و باپیرانیان، واتە گۆڕینی دیمۆگرافیا و پاكتاوی ئەتنیكی و ئایینی. ئەم ئۆپەراسیۆنەی توركیا هەمووی ئەمانە لەخۆوە دەگرێت و هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ كردەوەكانی داعش نییە

لەو بڕوایەداین كە گەلەكەمان لە هەر چواربەشی كوردستان، بە تایبەت لە باشوور زۆر باشتر لە دەسەڵاتداران ئەم داگیركارییە دەخوێننەوە و زۆر بوێرانەتر هەڵوێست وەردەگرن. هەڵوێست و چالاكییەكانی گەلی نیشتمانپەروەر، كەسایەتی سیاسی و ئایینی و رۆشنبیری لە سەرتارەسەری جیهان و كوردستان لە دژی ئەم داگیركاریە خاوەن نرخ و بەهای بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئینسانین و جێگای رێز و پێزانینن. بەڵام بۆ ئەوەی كە پاشەكشە بەم داگیركارییە بكرێت، هەڵوێست و چالاكی زۆتر پێویستە. داگیركاری تەنیا لە رێگەی تێكۆشان و خۆڕاگری هەمەلایەنەوە هەڵدەوەشێتەوە هەربۆیە بانگەوازی لە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان و دۆستانی گەلی كورد لە سەتارسەری جیهان دەكەین كە شانبەشانی گەریلا و بە پێشخستنی چالاكی هەمەرەنگ هەرچییان لە دەست دێت بیكەن بۆ ئەوەی هەموو پێكەوە بتوانین شكست بەم داگیركارییە بهێنین و ژیانێكی ئازاد لە سەر نیشتمانی ئازاد دەستەبەر بكەین. هەروەها بانگەوازی لە هەموو پارت و هێزە سیاسیەكانی باشووری كوردستان دەكەین كە بە گیانی یەكێتی نەتەوەیی و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی كوردستان، هەروەكو چۆن لە كاتی بەرەنگار بوونەوەی هێرشەكانی داعشدا، لە دژی ئەم هێرشە جینۆسایدییە سوپای توركیاش بوەستنەوە و هەموو هێزی سیاسی و جەماوەری و دیپلۆماسی و سەربازی خۆیان بە بەرەنگاربوونەوەی داگیركاری و پشتیوانی لە بەرخوەدانی گەریلا تەرخان بكەن.

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK


1ی حوزەیرانی 2021

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif