مستەفا کازمی: "عێراق پێداگیرانە بەردەوامە لە ھەنگاوەکانی بەرەو چاکسازی ئابووریی"

ليست هناك تعليقات

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە عێراق پێداگیرانە، بەردەوامە لە ھەنگاوەکانی بە ئاراستەی چاکسازی ئابووریی.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتیی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، فەرید بلحاج کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، سەبارەت بە چۆنیيەتی پتەوترکردنی ھاوکاریی نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتی لەسەر بوارەکاندا گفتوگۆکراوە بە تایبەتیش ئەوەی کە پەیوەستە بە میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هاتووە:

"لە میانی دیدارەکەدا، ژمارەیەک لە پڕۆژە کەڵەکەبووەکانی بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق تاوتوێکراوە و لەوبارەیەوە ھەردوولا لەسەر دەستکردن بە جێبەجێکردنەوەی پڕۆژەکان رێککەوتن".

باس لەوەشکراوە کە مستەفا کازمی رایگەیاندووە، وێرایی بەرەنگارییەکان، بەڵام عێراق پێداگیرانە بەپێی دیدێکی درێژمەودا، بەردەوامە بەئاراستەی چاکسازیی ئابووریی و گوتی:

"حکوومەت لە بەرژەوەندییەکانی عێراق، یەکەمجار گرنگی بە پێداویستییەکانی گەل دەدات و ھەوڵیش دەدات سوود لەو راسپاردانە وەبگرێت کە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان وەک بانکی نێودەڵەتی پێشکەش بە عێراقی دەکەن".

ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی دیدارەکەدا، جێگیری سەرۆکی کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، فەرید بلحاج ستایشی هەنگاوەکانی حکوومەتی عێراقی لەبارەی چاکسازی ئابووریی کردووە و رایگەیاندووە، بە گرنگییەوە دەڕواننە پەڕەی سپی کە حکوومەتی عێراق بە ئامانجی چاکسازی ئابووریی پێشکەشی کردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif