لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ١٥ پۆلیس لە تورکیا خۆیان کوشتووە

ليست هناك تعليقات


بەھۆی خراپی ئیدارەدانی وڵاتەکەوە، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ١٥ پۆلیس لە تورکیا خۆیان کوشتووە.

"فاروق سیزەر" سەرۆکی سەندیکای پۆلیسی تورکیا کە لە پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆنەوە نزیکە وتوویەتی، لە ماوەی ٢٥ ڕۆژدا ١٥ پۆلیس خۆیان کوشتووە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ٤٠ پۆلیس ھەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

بە وتەی ئەو لێپرسراوە، حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا کەمیکردبوو، بەڵام ئەو ئامارەی ئەمساڵ بەرزە و نزیکە لە ئامارەکەی ساڵی ٢٠١٣ کە لەو ساڵەدا ٥٧ پۆلیس خۆیان کوشتبوو کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی بوو، ھۆکارەکەشی بۆ خراپی ئیدارەدانی وڵات و زۆری کاتی کارکردن گەڕاندەوە.

لە تورکیا ھێزەکانی پۆلیس مانگانە ٤٠٠ سەعات کار دەکەن، لە کاتێکدا فەرمانبەرانی کەرتەکانی تر لە مانگێکدا ١٦٠ سەعات کار دەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif