په‌رله‌مانی سوید متمانه‌ی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران سه‌نده‌وه‌

ليست هناك تعليقات

په‌رله‌مانی سوید به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی له‌ "ستێڤان لۆڤێن" سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و وڵاته‌ سه‌نده‌وه‌.

میدیاكانی سوید بڵاویانكردووه‌ له‌ په‌رله‌مانی سوید ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حكومه‌تی ستیفان لۆڤین، سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ درا و به‌ كۆی ده‌نگ حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆی 349 په‌رله‌مانتار 181 ده‌نگ له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م متمانه‌یه‌ بوون و 109 كه‌سیش له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی لۆڤێن بوون و 51 ده‌نگیش بێلایه‌ن بوون.

میدیاكانی سوید ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كێشه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بڕگه‌ی 44 له‌ پلانی چاكسازیی حكومه‌تی سویده‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ سیسته‌می به‌كرێدانی خانوو و یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونه‌كان كه‌ حكومه‌ت په‌سه‌ندی كردووه‌ ناره‌زایی خه‌ڵك و په‌رله‌مانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق