ڕیاڵ مەدرید لە پێناو گواستنەوەی مباپێ ئامادەیە دەستبەرداری یاریزانێکی سەرەکی ببێت

ليست هناك تعليقات

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کێبڕکێی گواستنەوەی ڕافائێل ڤارانی دەستپێکردووە و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

ڤاران تەنیا یەک وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ماوە و هاوینی 2022 یاریزانەکە دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەکەی بڕیار لە داهاتووی بدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهان، ماوەی زیاتر لە چەند مانگێکە مانچستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی ڤارانی فەڕەنسی دەدات، بەڵام لە ئێستاشدا یانەی پاریس سانجێرمان هاتۆتە ناو کێبڕکێییەکەوە و دەیەوێت بۆ ڕیزەکانی بیگوازێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەن لەم هاوینەدا دەستبەرداری ڤارانی 28 ساڵ ببن، بەڵام بەو مەرجەی 50 ملیۆن یۆرۆ لە بەرانبەر گواستنەوەی پێشکەش بکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان پیریزی سەرۆکی یانەی شاهانە مەبەستێتی ئەو پارەیەیی لە فرۆشتنی ڤاران دەستی دەکەوێت لە کڕینی کیلیان مباپێی بەکاری بهێنێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif