ئیتاڵیا.. كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی جی20 به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ليست هناك تعليقات

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لویجی دی مایۆ کە وەک سەرۆکی ئێستای (G20 (Group of Twenty، میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپەکە دەکات رایگەیاند کە هاریکاریی نێودەوڵەتیی و فرەلایەنی کاریگەرترین ئامرازن بەرامبەر بەرەنگاریە جیهانییەکان.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G20 کە شاری مێژوویی ماتێرا باشووری ئیتاڵیا میوانداری دەکات، بە وتاری کردنەوەی کۆبوونەوەکە دەستی پێ کرد.

لە کاتێکداهەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن و وەزیران و جێگرانی وەزیری دەرەوەی ١٦ وڵاتەکەی دیکەی ئەندامی G20 لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بەشدارن لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی بەشداریان نەکرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif